Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 21:41

له‌ فێستیڤاڵێکی نێوده‌وڵه‌تیی شێوه‌کارێکی کورد پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست ده‌هێنا

کوردستان TV
100%

‌ له‌ مه‌سكۆ له‌ فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تیی ، شێوه‌كارێكی كورد به‌ ناوی( نۆڕیك موسۆیان)  پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست هێنا ، كاتێ  به‌ چوار تابلۆ، به‌شداری كرد، كه‌ بریتیی بوون له‌( تابلۆی ژیری كورد، تابلۆی رۆحی كورد، باخچه‌، توخمی ئاو ).‌

ئه‌م فیستڤاڵه‌ ،به‌ ناوی ABSTRACTUM - Abstraction Festival  له‌ رۆژانی (9 – 14ـی شوبات) له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، به‌رێوه‌ چوو كه‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی روسی و بیانی به‌شداربوون.

 شایانی باسه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ھه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رھه‌مه‌كانی فێستیڤاڵه‌وه‌، تابلۆی "ژیری كورد" كه‌ پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی كورده‌، به‌جامه‌نه‌ و جله‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانییه‌وه‌، پله‌ و خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست ھێنا.

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.