تۆڕی مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند: لە هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کوردستانی ئێران شه‌ش چالاکوانی ئافره‌ت و پێنج هونه‌رمه‌ند ده‌ستگیركراون.
بەپێی راپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی هه‌نگاو، لە هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی خەڵکی شاره‌كانی کوردستانی ئێران، شه‌ش چالاکوانی ئافره‌ت بە ناوەکانی دەریا تاڵەبانی، ئەسرین محەممەدی، عەزیمە ناسری، رۆژین محەممەدپوور، فەریبا ئەحمەدی و رۆیا جەلال دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئەو راپۆرتە پێنج هونەرمەندی ئافره‌تیش بەناوەکانی ئیلهام یەزدانیپوور، سەمیرا فەرەحناکی، نەستەران یەزدانیپوور، نازەنین ئەتابەکی و مەلیحە مورادی، کە ئەندامی گرووپی مۆسیقای گلاریسن لە کرماشان.
هەروەها ئارەزوو مستەفایی شاعیر، کە تەمەن حه‌ڤده ساڵە و خەڵکی مەریوانە بانگی ئیتلاعات کراون پتر له بیست و چوار كاتژمێره ده‌ستگیركراون، هاوكات ژنه هۆزانڤان ئارەزوو سێ رۆژه لە زیندان ماوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.