Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 10:06

تورکیا زۆرترین کاڵاى وڵاته‌که‌ی بۆ عێراق هەناردە کردووه‌

کوردستان TV
#8
100%


باڵیۆزى تورکیا لە بەغدا ڕایگەیاند: عێراق  یەکێکە لەو پێنج دەوڵەتەى کە تورکیا زۆرترین کاڵاى بۆ هەناردە کردوون لە ساڵى دووهه‌زار و بیستدا.

فاتح یەڵدز باڵیۆزى تورکیا لە عێڕاق ڕاشیگه‌یاند:  چین، ئەڵمانیا، ڕوسیا، ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا و عێراق ئەو پێنج دەوڵەتەى جیهانن کە لە ساڵى دووهه‌زاروو بیست زۆرترین کاڵایان لە تورکیاوە هاوردە کردووە.

ڕونیشیکردووەتەوە، قەبارەى بازرگانى لە هەمان ساڵدا لەنێوان تورکیا و عێراق بیست ملیار و شه‌سه‌د و شێست و شه‌ش ملیۆن دۆلار بووە. فاتح یەڵدز جەختی لەوەشکردوەتەوە، بەوەش قەبارەى بازرگانى "هاوردە و هەناردە" لەنێوان هەردوو وڵاتدا بیست ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە لە ساڵێکدا.  

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.