Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 19:41

وەزیری کارەبا: به‌ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ک پێدانی کاتژمێره‌کانی کاره‌با زیاد ده‌بێت

کوردستان TV
#8
100%

وەزیری كارەبا جەختی لەخێرا جێبەجێكردنی پڕۆژەی پێوەری زیرەك كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: بەتەواوبوونیشی كۆنترۆڵی دابەشكردنی كارەبا ده‌كرێت.   

كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێـت، كاری زۆر كراوه‌ بۆ بواری بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا. ده‌شڵێت: له‌ كۆبونه‌وه‌ی رابردووی وه‌زاره‌ت ته‌وه‌رێك تایبه‌ت كرابوو به‌ بەتەواوبوونی تەندەری جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا، لە رێگەی وزەی خۆرەوە، كە لە رێگەی وەبەرهێنانەوە بڕی حه‌فتا و پێنج مێگاوات جێبەجێدەكرێت.

سەبارەت بە پێوەری زیرەك، وەزیری كارەبا جەختی لەخێرا جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كردەوە، بەتەواوبوونیشی باشتر كۆنترۆڵی دابەشكردنی كارەبا و كەمكردنەوەی سەرپێچیەكان دەكرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌ هاووڵاتیان. 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.