Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:27

بۆ به‌شداریکردن له‌ مۆندیالی یانه‌کان شاندی یانه‌ی تیگرێس ئونالی مه‌کسیکی گه‌یشته‌ قه‌ته‌ر

کوردستان TV
100%


بۆ به‌شداریكردن له‌ مۆندیالی یانه‌كان بۆ تۆپی پێ، شاندی یانه‌ی تیگرێس ئونالی مه‌كسیكی و پاڵه‌وانی كۆنكاكاف گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.
 ته‌واوی یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌ران و ئه‌ندامانی شاندی یانه‌ مه‌كسیكیه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ پشكنینی تاقیگه‌یی ڤایرۆسی كۆرۆنایان بۆ كرا، دواتر گه‌یه‌نرانه‌ هۆتێل، پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی تیگرێس ئونال یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ جامی جیهانی یانه‌كان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئولسان هیۆندای كۆریای باشووری پاڵه‌وانی ئاسیا ئه‌نجامده‌دات و براوه‌ی یاریه‌كه‌ش ده‌گاته‌ قۆناغی پێش كۆتایی.
 جێگای باسه‌ یاریه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان له‌ چوار تا یازده‌ی مانگی داهاتوو له‌ یاریگاكانی وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ به‌شداری شه‌ش یانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.