Erbil 9°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 19:01

ئەریستۆ.. خوێن مژی شانۆی ڕۆژئاوایی

چەمکەکانی کتێبی (هونەری شیعر)پەرتەوازە دەکات!
کوردستان TV
100%

چ ناونیشانێکی راچڵەکێنەرو سەرنجبەرە! کە خاتوو (فلۆرانس دۆبۆن)ی پرۆفیسیۆرو شارەزا لەکەڵچەری لاتینی بۆ کتێبە دانسقەکەی دایرشتووە. 


کتێبێک ، کە سەرلەبەری میتۆدی ئەریستۆتالیسی بۆ دراما هەڵدەوەشێنێتەوەو چەمکەکانی کتێبی (هونەری شیعر)پەرتەوازە دەکات!


دۆبۆن, لەم توێژینەوە دەگمەنەدا بۆ پەکخستنی دیدی دەقسالاریی Textualisation لای (ئەریستۆتالیس)، روانین و میتۆدی زۆربەی هەرە زۆری شوێنکەوتووەکانی تیۆریی درامای ئەریستۆ  و تەنانەت رکابەرەکانی وەک (برتۆڵدبرێشت) و (نیچە)و تادەگاتە (هانس لیمان) لە (شانۆی پۆست دراما)دا گەنگەشە دەکات و دووبارە چەمکەکانیان بۆ دراما ڕاڤەدەکاتەوە و لەمیانەی ئەو دادگایی کردنە رەخنەییەی بۆ  (ئەریستۆ)و کتێبی (هونەری شیعر) سازیداوە وێزەیان ڕادەتەکێنێت!


هەرئەوەش وایلێکردم لەگەڵ خوێندنەوەی بەشەکانی کتێبەکەیدا چاو بخشێنمەوە بەزۆرێک لەو کتێبانەی پێشتر کەدەربارەی تیۆری (ئەریستۆ)سەبارەت بەدراما نووسراوە، یان (دۆبۆن) ئاماژەی پێداون تەنانەت بە کۆمێدیا رۆمانییە کلاسیزمەکانی (بلاوتۆس و تیرانس)یشەوە. 


هیوادارم شانۆکاران و رەخنەنووسانی کورد بایەخ بەخوێندنەوەی ئەم کتێبە بدەن کە لەلایەن هاوڕێی بەڕێز د.محمد سیف وەرگێردراوە بۆ سەر زمانی عەرەبی.
کتێبەکە لە دار الفنون والاداب لەشاری بەسرە چاپکراوەتەو بەم ئیمەیلە دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکەن.
[email protected]
ئه‌رسه‌لان ده‌روێش

كوردستان TV

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.