ڕیناڵدۆ ڕوێدا بەفەرمی بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی كۆلۆمبیا دەستنیشانكراو پێشكەشی میدیاكان كرا، ڕوێدای كۆلۆمبی نزیكەی هەفتەیەك لەمەوبەر دەستی لە ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی چیلی كێشایەوەو لەسەر داوای یەكێتی تۆپی پێی كۆلۆمبیا گەڕایەوە وڵاتەكەی و بووە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كۆلۆمبیا، ئەویش لە شوێنی كارلۆس كیرۆشی پۆرتوگالی كە مانگی ڕابردوو دەستبەرداری ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەكە بوو،.
ڕوێدای تەمەن شەستوسێ ساڵ دووەم جاریەتی دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كۆلۆمبیا، دوای ئەوەی لە ساڵانی دووهەزاروچوار تا دووهەزاروشەش ڕاهێنەری هەمان هەڵبژاردە بوو، بەڵام نەیتوانی هەڵبژاردەكە بگەیەنێتە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروشەشی ئەڵمانیا.
هەروەها ڕوێدا سەرپەرشتی مەشقی هەردوو هەڵبژاردەی هیندۆراس و ئیكوادۆرو یانەكانی فلامینگۆ و ئەتلەتیكۆ میدینی كردووە.
ڕیناڵدۆ ڕوێدا بەفەرمی بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆلۆمبیا دەستنیشانکرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.