Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:05

ئەتلەتیکۆ مەدرید بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ موسا دێمبلی فەڕەنسی و هێرشبەری لیۆن واژووکرد

کوردستان TV
100%


یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ڕایگەیاند، بەفەرمی و بەشێوازی خواستن گرێبەستی لەگەڵ موسا دێمبلی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی لیۆن واژووكردووە.
 ئیدارەی ئەتلەتیكۆ لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە موسا دێمبلی پشكینی پزیشكی له‌ یانه‌كه‌ بۆ كراوه‌و بە خواستن تا كۆتایی ئەم وەرزە لە ڕیزی ڕۆخی بلانكۆس یاری دەكات.
 لای خۆشیەوە یانەی لیۆن ڕایگەیاند كە بڕی گرێبەستی خواستنی هێرشبەرەكە لەگەڵ ئەتلەتیكۆ یەك ملیۆن و پێنجسەد هەزار یۆرۆیەو لە كۆتایی ئەم وەرزەشدا یانە ئیسپانیەكە مافی ئەوەی هەیە گرێبەستێكی هەمیشەیی بە بڕی سیی و سێ‌ ملیۆن و پێنجسەد هەزار یۆرۆ لەگەڵ دێمبلی تەمەن بیستوچوار ساڵ واژووبكات، بۆ شوێنگرتنەوەی دێمبلی، یانەی لیۆن گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەری جەزائیری ئیسلام سولەیمانی تا هاوینی ساڵی دووهەزاروبیستودوو واژووكرد .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.