Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:56

پاریس سانجێرمان نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسای بۆ هەشتەم جاری لەسەریەک بەدەستهێنا

کوردستان TV
100%


یانەی پاریس سانجێرمان نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسای بۆ هەشتەم جاری لەسەریەك و دوازدەمین جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری دەستنیشانكردنی پاڵەوانی جامەكەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی مارسیلیای بردەوە.
 لە خولەكی سیی و نۆدا، ماورۆ ئیكاردی ئەرژەنتینی گۆڵێكی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە بە پێشكەوتنی پی ئێس جی تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە بەردەوامی هێرشەكانی یانە پاریسیەكەدا، ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ پاریس سانجێرمان هەژماركردو لە جێبەجێكردنی لێدنەكەدا، نێیمار داسیلڤای بەڕازیلی گۆڵی دووەمی تیپەكەی لە خولەكی هەشتاوپێنج بەدەستهێنا، پاشان یاریزان دیمیتری پایت تاكە گۆڵی مارسیلیای لە خولەكی هەشتاونۆ تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش پاریس سانجێرمان بۆ هەشتەم جاری له‌سه‌ریه‌ك نازناوی جامی سوپەری فەڕەنسای بەدەستهێناو ڕیكۆردە پێوانەییەكەی وەك خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتیەكە بە وەدەستهێنانی دوازدەمین نازناو دەوڵەمەندتر كرد، هاوكات ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری نوێی پاریس سانجێرمان یه‌كه‌م نازناوی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.