Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:54

قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێکی زۆر پرۆتینی وەرزشی لەناودەبات

کوردستان TV
100%


بەهۆی هەبونی بەرواری ئێرانی لیژنەکانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر پرۆتینی وەرزشیدا گرتوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت.
سەفین فەتاح، سەرۆکی لیژنەی هۆڵە وەرزشییەکانی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند: لەئەنجامی سەردان و بەدواداچونەکانیان بۆ هۆڵەکانی وەرزشکردن و دوکانەکانی فرۆشتنی پێداویستیە وەرزشییەکان، بەهۆی هەبونی بەرواری ئێرانی، لە چەند شوێنێک لیژنەکە دەستی بەسەر (51) کارتۆن پرۆتینی وەرزشی لەشجوانیدا گرتوە.
وتیشی: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێویستە ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی هاوردە دەکرێن و لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێن بەروارەکەیان ستاندارد بێت و بەشێوەی لێزەر لەسەر دەفرەکەیان هەڵکۆڵرابێت لەگەڵ هەبونی لێبڵ کەتەواوی زانیاریی سەبارەت بە پێکهاتەکەیان لەخۆگرتبێت.
رونیکردەوە: پێشتر و لەرێی لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی و هۆکارەکانی راگەیاندنەوە سەرجەم بازرگان و فرۆشگاکان ئاگادار کراونەتە هەبونی کاڵاوشمەکی بێ بەروار، دو بەروار، بەروار ئێرانی یان ئەو بەروارانەی بەئاسانی دەسڕرێنەوە، فرۆشتنیان قەدەغەیە و لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئاماژەی بۆئەوەکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو پرۆتینەی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی قائیمقامیەتەوە لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.