له میانی گه‌ری نۆزده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساو له‌سه‌ر یاریگای باخچه‌ی شایه‌كان له پاریسی پایته‌خت یانه‌ی پاریس سانت جێلارمان میوانداری یانه‌ی ستاد برێستی كرد‌و به تۆمار كردنی سێ گۆل ، سێ خالی له میوانه‌كان وه‌رگرت .

وێرای هه‌ولی زۆری یاریزانانی خاوه‌ن یاریگا به‌لام له گێمی یه‌كه‌م ته‌نها گۆلێك تۆمار كرا ئه‌ویش له رێگای یاریزان مۆیس كینی ئیتالی و به‌ره‌چه‌له‌ك كۆت دیڤاری له خوله‌كی شازده بوو .
له گێمی دووه‌میش هێرشه‌كانی یانه پاریسیه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو، له خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك ماورۆ ئیكاردی ئه‌رجه‌نتینی گۆلی دووه‌می بۆ میوانداره‌كان تۆمار كرد.
دوو خوله‌ك دواتر پاپلۆ سارابیای ئیسپانی گۆلی سێیه‌م و دلنیایی تۆمار كرد‌و پاریس سانت جێرمان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی بۆ سی و نۆ خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی ستاد برێستیش خاوه‌نی بیست‌و شه‌ش خاله‌و له پله‌ی یازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
پاریس سان جێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ستاد برێست تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.