یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو له هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی گرانادای میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی بارسا به فشارێكی توند بۆ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و له خوله‌كی دوازده‌دا، ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ڕه‌نسی گۆڵێكی بۆ بلاوگڕانا تۆماركرد.
پاشان لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بارسا گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی سیی و پێنج به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی چل ودووشدا، مێسی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می میوانه‌كانی به لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به پێشكه‌وتنی تیپه كاتالۆنیه‌كه به سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست وسێدا، ئه‌نتوان گریزمان تۆپێكی له عوسمان دێمبلی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می خۆی و چواره‌می تیپی میوانی به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی حهفتاوههشتیش، ناوبژیوان به كارتی سوور، خیسۆس ڤایخۆی به‌رگریكاری گرانادای كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
ئه‌م بردنه‌وه‌ش سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی بارسێلۆنا بوو له خولی یانه‌كانی ئیسپانیا‌و به‌هۆیه‌وه كۆی خاڵه‌كانی یانه‌كه له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ سیی و چوار خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و گراناداش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند‌و به بیستوچوار خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ند دێت .
بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر گرانادا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.