بنەماڵەى هونەرمەندى کۆچکردوو محەمەدى ماملێ، لە راگەیەنراوێکدا نیگەرانى خۆیان دەردەبڕن لە شێواندنى گڵکۆى گۆڕى ماملێ لە گردی شاعیران و هونەرمەندانی مەهاباد، دەشڵێن: کەسانێک هەن رەحم بە مردوى گۆڕستانەکانیش ناکەن.
لە هەواڵێکدا کە ئاژانسى هاژە بڵاویکردۆتەوە، بنەماڵەى هونەرمەندى کۆچکردوو محەمەدى ماملێ راگەیەنراوێکیان لەسەر شێواندنى گۆڕى ماملێ بڵاو کردۆتەوە و رایانگەیاندوە: گڵکۆی خوالێخۆشبوو هونەرمەند محەممەدی ماملێ لە گردی شاعیران و هونەرمەندانی مەهاباد شێوێندراوە.
له كۆتایی راگهیاندنهكهدا هاتووه ، ئەو کەسانەی کە هانا دەبەنە بەر ئەو کارانە، بە ئاشکرا دژایەتی فەرهەنگ و بەها پیرۆزەکانی گەلی کورد دەکەن و تەنانەت مردووی قەبرستانەکانیش ئازاریان دەدات گەر مێژوویەکەیان بە دڵی ئەوان نەبێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.