له‌یه‌كه‌م یاری قۆناغی سێیه‌می جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لێڤه‌رپۆل به چوار گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلای میوانداری تۆمار كرد.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ڤێلا پارك به‌رێوه چوو ، له‌سه‌ره‌تای یاری و له خوله‌كی چوار سادیۆ مانی سه‌نیگالی گۆلی یه‌كه‌می به لێدانی سه‌ر تۆمار كرد .
له دوا خوله‌كه‌كانی گێمی یه‌كه‌م و له تۆپێكی هه‌لگه‌راوه‌دا لۆی باری به تۆمار كردنی گۆلێك بۆ خاوه‌ن مال یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تاو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست جۆنیۆر ڤیناڵدۆم گۆلی دووه‌می لیڤه‌رپۆلی تۆمار كرد ، سێ خوله‌ك دواتر سادیۆ مانی گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می تیپه‌كه‌ی كلوپی تۆمار كرد ، ئینجا له خوله‌كی شه‌ست و پێنج محمد سه‌لاحی میسری گۆلی چواره‌می تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و لێڤه‌رپۆل سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتوو ئه‌ستۆن ڤێلاش مالئاوایی له جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئینگلته‌را كرد .
لەجامی یه‌کێتی یانه‌کانی ئینگلته‌را لێڤه‌رپۆل سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌ستۆن ڤێلا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.