له ده‌ست پێكی گه‌ری پازده‌هه‌مینی خولی بۆندس لیگای ئه‌ڵمانی و له‌سه‌ر یاریگای خۆی یانه‌ی بروسیا مونشن گلادباخ میوانداری یانه‌ی بایرن میونشنی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به‌ئه‌نجامی سی گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل .
ستادیۆمی بروسیا پارك شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو یانه‌كه بوو ، یانه‌ی بایرن به‌سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز ده‌ستی به روبهرووبونهوهكه كرد ، له خوله‌كی بیست رۆبرت لیڤاندۆڤسكی ئه‌ستێره‌و گۆلكاری یانه‌ی باڤاری گۆلی یه‌كه‌می بۆ میوانه‌كان به لێدانی سزا تۆمار كرد .
شه‌ش خولهك دواتر لیۆن گۆرتێسكا بایرنی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی مونشن گلادباخ له هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بوون و له خوله‌كه‌كانی سی و شه‌ش و چل‌و پێنج دوو گۆلیان له رێگای یاریزانی ئه‌لمانی جۆناسان هۆفمان تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی پێ هات .
له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل‌و نۆ فلۆریان نیوهاوسی ئه‌لمانی گۆلی سێیه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و به‌مه‌ش بروسیا مونشن گلادباخ ریمۆنتادای به‌سه‌ر بایرن تۆمار كرد .
یاریزانانی بایرن هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌یان ده‌دا به‌لام یاری به‌سه‌ركه‌وتنی بروسیا مونشن گلادباخ كۆتایی پێ هات و یانه‌كه سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی و كۆی خاله‌كانی بۆ بیست‌و چوار خال به‌رزكرده‌وه، یانه‌ی بایرنیش تووشی دووه‌م دۆراندن هات له‌م وه‌رزه‌و خاوه‌نی سی‌و سێ خاله‌و هه‌ر له پێشه‌نگی یانه‌كان مایه‌وه.
بروسیا مونشن گلادباخ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بایرن میونشن تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.