لەخولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەکانی عێراق هەولێر سەرکەوتنێکی مێژوویی و گرنگ بەسەر تەڵەبەی بەغدا تۆمار دەکات .
ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە 7 ی 1 ی 2021 لەگەڕی سێزدەی خولی تۆپی پێی یانە پلە نایابەکانی عێراق، هەولێر میوانداری تەڵەبەی بەغدای کرد .
یانەی هەولێر لەمیوانداری کردنی یانەکەی بەغدا توانی سەرکەوتنێکی گرنگ و مێژوویی تۆمار بکات و بەئاستێکی بەرزەوە رووبەڕووی یانەکەی بەغدا بوویەوە و توانی سەرکەوتن بەسەریدا تۆمار بکات بەپێنج گۆلی بێ بەرامبەر .
گۆلەکانی هەولێر لەیارییەکەدا لەڕێگای هەریەک لەیاریزانان بارزان شێرزاد دوو گۆل و شێرکۆ کەریم دووگۆل و هەردی سیامەند لە خولەکەکانی 26 ، 35 ، 64 ، 68 ، 81 ەوە تۆمار کران .
هەولێر دوای شەش یاری توانی بگەڕێتەوە بۆ سەرکەوتن و لەئێستای ڕیزبەندی خولەکەدا بە حەڤدە خاڵ لەپلەی هەشتەم دایە ، تەڵەبەش بە پانزدە خاڵ لەپلەی هەشتەم دایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.