Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 04:29

مانچسته‌ر سیتی دوای سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر مانچسته‌ر یونایتد گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئینگلتەرا

کوردستان TV
100%


یانەی مانچستەرسیتی گەیشتە یاری كۆتایی جامی یەكگرتووی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ‌ كە بە كاراباو كەپ ناسراوە، لە دووەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتیەكەو لە دێربی شاری مانچستەر، یانەی مانچستەرسیتی بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی مانچستەریونایتدی میواندارو هاوشاریەكەی بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجادا، یاریزان جۆن ستۆنز گۆڵێكی بۆ مانچستەرسیتی تۆماركرد، پاشان ناوەڕاستكاری بەڕازیلی فێرناندۆ ڕێجێس گۆڵی دووەمی مان سیتی لە خولەكی هەشتاوسێ‌ بەدەستهێنا.
بەم بردنەوەش مانچستەرسیتی خاوەنی سێ‌ نازناوی پێشووی جامی پیشەگەرانی ئینگلتەرا گەیشتە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكەو لە یاری كۆتایشداو لە بیست وپێنجی نیسانی داهاتوو ڕووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوەو لەم یاریە جارێكی دیكە خۆزێ‌ مۆرینیۆ و پیپ گواردیۆلا لەبەرامبەر یەكتر دەوەستنەوە.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.