Erbil 23°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:09

ناپۆلی به‌رامبه‌ر به‌ سپێزیا دۆڕا

کوردستان TV
100%

 لە هەفتەی شازدەمی خولی ئیتاڵیاو لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا، یانەی ناپۆلی لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێك بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەی سپێزیای میوانی دۆڕا.
 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوهەشتدا، یاریزان ئەندریا پێتانیا گۆڵێكی بۆ ناپۆلی تۆماركرد، لەو لاشەوە یاریزانانی سپێزیا هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریانداو كۆمەڵێ‌ هێرشیان كردە سەر گۆڵی میواندارەكەیان، یەكێك لە هێرشەكانی تیپەكەش بووە هۆی لێدانی سزاو هێرشبەری فەڕەنسی مبالا نزۆلا لێدانەكەی جێبەجێكردو گۆڵی بەرامبەری تیپی میوانی لە خولەكی شەستوهەشت بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
 پاشان ناوبژیوان بە كارتی سوور ئەدریان ئیسمایلی ئەلبانی و بەرگریكاری سپێزیای كردە دەرەوەی یاریگاو بەو هۆیەوە میوانەكان ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە دە یاریزان تەواوكرد، لەگەڵ ئەوەش یاریزانانی سپێزیا خۆیان بە دەستەوە نەداو لە خولەكی هەشتاویەك یاریزان تۆماسۆ پۆبێگا گۆڵی دووەم و بردنەوەی تیپەكەی تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش سپێزیا لە پلەی نۆزدەمەوە سەركەوت بۆ پلەی شازدەمی ڕیزبەندی یانەكان و كۆی خاڵەكانی گەیاندە چواردە خاڵ، ناپۆلیش كە یاریەكی دواخراوی ماوە، بە بیستوهەشت خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەند دێت.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.