لە یاریەكی دواخراوی هەفتەی دووەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا بووە میوانی یانەی ئەتلەتیك بلباو، لەئەنجامدا، بارسێلۆنا سەركەوتنێكی گرنگی لە دەروەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یاریەكەی بردەوە.
یاریزانانی بلباو لە گۆڵ تۆماركردن دەستپێشخەربوون و سێ خولەك دوای فیكەی دەستپێكی یاری، ئینیاكی ویلیامز گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی بارسا هەوڵی یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاریاندا، تا لە خولەكی چواردە یاریزان پێدری گۆڵی بەرامبەری بلاوگڕانای بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
لە خولەكی سیی و هەشتیشدا، لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و ئەستێرەی بارسا گۆڵی دووەمی تیپەكەی تۆماركردو میوانەكانی لە گێمی یەكەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك پێشخست، لە گێمی دووەم و لە بەردەوامی هێرش و فشارەكانی بارسێلۆناو لە خولەكی شەستودوودا، مێسی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی بەدەستهێناو ژمارەی گۆڵەكانی لەم وەرزەی لالیگا گەیاندە نۆ گۆڵ، لە دواساتەكانی یاریشدا، ئیكار مۆنیایین گۆڵی دووەمی بلباوی تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی یاریەكەی كەمكردەوە.
بەم بردنەوەش بارسێلۆنا سەركەوت بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەكان و كۆی خاڵەكانی گەیاندە سیی و یەك خاڵ، بلباویش بە بیستویەك خاڵ لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەند دێت .
بارسێلۆنا سهرکهوتنێکی گرنگی بهسهر بلباو تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.