له گه‌ری حه‌ڤده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداری یانه‌ی سێلتافیگۆی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی وه‌رگرت .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفریدۆ دی ستیڤانۆ به‌رێوه چوو . له خوله‌كی شه‌ش لۆكاس ڤاسكۆێزی ئیسپانی به لێدانی سه‌ر گۆلی یه‌كه‌می خاوه‌ن مالی تۆمار كرد ، له گێمی دوووه‌میش وێرای هه‌ولی یاریزانانی سێلتا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه به‌لام له خوله‌كی په‌نجاو سێ ماركۆ ئه‌سینسیۆ گۆلی دووه‌می یاریه‌كه‌ی له سوودی یانه‌ی شاهانه تۆمار كرد‌و یاریش به دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی پێ هات.
ریال مه‌درید به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و به كۆكردنه‌وه‌ی سی و شه‌ش خال پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كانی وه‌رگرت و سێلتافیگۆش خاوه‌نی بیست و سێ خاله‌و له پله‌ی هه‌شته‌م دێت .
ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سێڵتاڤیگۆ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.