تێنسزانی به‌ناوبانگی بریتانی ئاندی مۆرای به‌شداری له پاڵه‌وانێتی دیلرای بیچی ئه‌مه‌ریكی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ناكات كه له ویلایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مۆرای كه پێشتر پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان بوو، به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاریدا به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تێنسی دیلرای بیچی ئه‌مه‌ریكی نه‌كات، هۆكارێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ندی به گه‌شتكردنی مۆرای بۆ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه كه یاریزانه‌كه هه‌رده‌م ده‌ترسێت به فڕۆكه ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی ببڕێت و گه‌شت بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات.
واش بڕیاربوو مۆرای به به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانێتی دیلرای بیچ ده‌ست به ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م ساڵ له یاریگاكانی تێنسی سه‌رزه‌وی بكات، به‌ڵام تێنسزانه‌كه پێی باشه تواناكانی بۆ پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئوستڕالیا كۆبكاته‌وه‌و به ته‌ندروستیه‌كی باش له پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌شداربێت كه یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و له هه‌شتی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات.
مۆرای ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ كه ئێستا پۆلێنكراوی سه‌دوبیستودووه‌مینی ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهانه، پارساڵ به‌هۆی پێكان و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، ته‌نها له حه‌وت یاری فه‌رمی تێنسی سه‌رزه‌وی به‌شداری كردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.