تۆمی دۆشێرتی ڕاهێنه‌ری به‌ناوبانگی سكۆتله‌ندی له ته‌مه‌نی نه‌وه‌دودوو ساڵی كۆچی دوایی كرد.
دۆشێرتی كه به تی دۆك ناسرابوو، ماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن له جوڵه كه‌وتبوو، تا له دوایین ڕۆژی ساڵی دووهه‌زاروبیست له ماڵه‌كه‌ی خۆی له باكووری ڕۆژئاوای ئینگلته‌را كۆچی دوایی كرد.
سه‌ره‌تای كاروانی وه‌رزشی ئه‌م ڕاهێنه‌ره بۆ ساڵی هه‌زارونۆسه‌دوچل وحه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و كات وه‌ك یاریزان له ڕیزی یانه‌ی سێلتیك ده‌ستی به یاری كرد‌و دواتر چووه ڕیزی یانه‌كانی بریستۆن نۆرت ئێندو ئارسناڵ و چێڵسی، هاوكات له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی سكۆتله‌ندا په‌نجاودوو یاری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامداوه.
له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووش ڕوویكرده بواری ڕاهێنان و سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی سێزده یانه‌ی له ئینگلته‌راو پۆرتوگال و ئوسترالیا كردووه، هه‌روه‌ها له ساڵانی هه‌زارونۆسه‌دو حه‌فتاویه‌ك و هه‌زارونۆسه‌دو حه‌فتاودوو ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سكۆتله‌ندا بوو، دیارترین كاری ڕاهێنه‌رایه‌تیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد بوو كه نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌رای هه‌زارونۆسه‌دو حه‌فتاوحه‌وتی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێنا .
تۆمی دۆشێرتی ڕاهێنه‌ری به‌ناوبانگی سکۆتله‌ندی کۆچی دوایی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.