له هه‌فته‌ی شازده‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه بووه میوانی یانه‌ی ئێلچی كه ئه‌مه‌ش دوایین یاری یانه‌ی شاهانه بوو له ساڵی دووهه‌زاروبیست، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون،.
یاریزانانی ڕیال له گۆڵ تۆماركردن ده‌ستپێشخه‌ربوون و له خوله‌كی بیستدا، لوكا مۆدریچی كڕواتی گۆڵێكی بۆ یانه‌ی شاهانه تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی ئێلچی هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان، یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان فیدێل شافێز گۆڵی به‌رامبه‌ری میوانداره‌كانی له خوله‌كی په‌نجاودوو به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش ڕیال مه‌درید كه یاریه‌كی دواخراوی ماوه، كۆی خاڵه‌كانی له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده سیی و سێ خاڵ، ئێلچیش به شازده خاڵ له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.