ڕكابه‌ریيه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ئوسترالیا ده‌ستی پێكردو له یه‌كه‌م یاری خوله‌كه‌دا، یانه‌ی وێستێرن یونایتد میوانداری یانه‌ی ئه‌دیلاید یونایتدی كرد، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، له ڕیزی ئه‌دیلاید یونایتد، هه‌ردوو یاریزان تۆمی یۆریچ و بێن هالۆران چه‌ند ده‌رفه‌تێكی ئاسانیان له‌ده‌ستدا، له‌و لاشه‌وه هه‌وڵه‌كانی یاریزان ئه‌لیساندرۆ دیامانتی و كۆنۆر پاینی هاوكاره‌كه‌ی بۆ تۆماركردنی گۆڵی پێشكه‌وتن بۆ وێستێرن یونایتد به‌رهه‌می نه‌بوو، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بوون و هه‌ریه‌كه‌و خاڵێكیان له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی ئوسترالیا به‌ده‌ستهێنا .
ڕکابه‌رییه‌کانی وه‌رزی نوێی خولی تۆپی پێی یانه‌کانی ئوسترالیا ده‌ستی پێ‌کرد
![](/content/upload/1/archive/2020-12/download_3_w900_h900.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.