به‌گوێره‌ی میدیاكانی به‌ریتانیا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپول ڕیزی تیپه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بیرۆكه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیستوسێ ته‌واوده‌بێت.

پێشتریش سه‌ڵاح ڕایگه‌یاندبوو كه لاری نیه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ڕیزی یه‌كێك له یانه‌كانی ڕیال مه‌درید یان بارسێلۆنا بكات، هاوكات ماڵپه‌ڕی كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه كه ڕامی عه‌باس بریكاری كاره‌كانی محه‌مه‌د سه‌ڵاح گفتوگۆكانی بۆ ڕۆیشتنی یاریزانه‌كه له ڕیزی ڕێدز ده‌ستپێكردووه‌و ڕیال مه‌دریدو بارسێلۆنا نزیكترین ئه‌و یانانه‌ن كه پێده‌چێت ئه‌ستێره میسریه‌كه په‌یوه‌ندیان پێوه بكات.
پێشتریش ده‌نگۆی په‌یوه‌ندیكردنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح به ڕیزی یوڤێنتوس و ئاڵوگۆڕكردنی به پاولۆ دیبالای ئه‌رژه‌نتینی باس و خواسی گه‌رمی میدیاكان بوو، به‌ڵام پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕه‌كه سه‌ری نه‌گرت.
جێگای باسه سه‌ڵاحی ته‌مه‌ن بیستوهه‌شت ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده له یانه‌ی ڕۆماوه په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپول كرد‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی له ڕیزی یانه ئینگلیزیه‌كه به‌ده‌ستهێناوه كه دیارترینیان نازناوی وه‌رزی دووهه‌زاروهه‌ژده دووهه‌زارونۆزده‌ی چامپیۆنس لیگ و وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.