یانەی تۆتنهام گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكگرتووی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ، لە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكەدا، تۆتنهام سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ستۆك سیتی میوانداری بردەوە.
یاریزانانی تۆتنهام لە هێرش و فشارەكانیان دەستپێشخەربوون و لە خولەكی بیست ودوودا، گاریس بەیلی وێڵزی گۆڵێكی بۆ میوانەكان تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوسێشدا، یاریزان جۆردان تۆمبسۆن گۆڵی بەرامبەری تیپی میوانداری بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، پاشان بێن داڤیسی وێڵزی گۆڵی دووەمی یانە لەندەنیەكەی لە خولەكی حەفتا تۆماركرد.
لە خولەكی هەشتاویەكیش، هاری كین ئەستێرەو گۆڵكاری سپێرز گۆڵی سێیەمی تیپەكەی بەدەستهێنا، بەم بردنەوەش تۆتنهام بلیتێكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی پیشەگەرانی ئینگلتەرای مسۆگەركرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.