Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:41

پاریس سانجێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ستراسبۆرگ تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی پاریس سانجێرمان پاڵەوانی سێ‌ وەرزی ڕابردووی خولی فەڕەنسا سەركەوتنێكی گەورەی لە هەفتەی حەڤدەمی خولەكە بەدەستهێناو بە چوار گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی ستراسبۆرگی میوانی بردەوە.

 لە خولەكی هەژدەدا، بەرگریكاری لاوی فەڕەنسی تیمۆتی پێمبێلێ‌ گۆڵێكی بۆ پاریس سانجێرمان تۆماركردو گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵە بە سوودی تیپە پاریسیەكە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی هەشتاشدا، كلیان مباپێ‌ ئەستێرەی لاوی پاریس سانجێرمان گۆڵی دووەمی تیپەكەی بەدەستهێنا، پاشان ئیدریسا گایێی سەنیگالی پیی ئێس جی لە خولەكی هەشتاونۆ كردە خاوەنی گۆڵی سێیەم:.

 لە دواساتەكانی یاریشدا، هێرشبەری لاوی ئیتاڵی مۆیس كین گۆڵی چوارەمی میواندارەكانی تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش كۆی خاڵەكانی پاریس سانجێرمان لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی فەڕەنسا بۆ سیی و پێنج خاڵ بەرزبووەوەو ستراسبۆرگیش دووەم یاری لەسەریەكی دۆڕاندو بە چواردە خاڵ لە پلەی حەڤدەمی ڕیزبەند دێت
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.