ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی ئه‌رجه‌نتین ڕایده‌گه‌ێنێت، كه مارادۆنا كحول و مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار نه‌هێناوه ، به‌ڵكو ده‌ركه‌وتووه مارادۆنا، پێش له گیانله‌ده‌ستدانی كحول و مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار نه‌هێناوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ،كه له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ژه‌هرناسی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا كه له ٢٥ی تشرینی دووه‌می رابردوودا كۆچی دوایی كرد، پێش له گیانله‌ده‌ستدانی كحول و مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار نه‌هێناوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئه‌رجه‌نتین "TELAM" بڵاویكرده‌وه كه ئه‌نجامی پشكنینه توێكارییه‌كان بۆ مارادۆنا كه پشكنینی خوێن، میز و وه‌رگرتنی سامپڵ له كونی لووتهوهن، هیچ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و كحول تیایاندا ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئاشكرا بووه کە مارادۆنا ژماره‌یه‌ك حه‌ب و ده‌رمانی بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و گیرۆده‌یی به‌كارهێناوه.
له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه مارادۆنا پێش گیانله‌ده‌ستدانی حه‌ب و ده‌رمانه‌كانی Venlafaxine ، Quetiapine، Levetiracetam و Naltrexoneی بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و گیرۆده‌یی به‌كارهێناوه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه له كاریگه‌ری لاوه‌كی ئه‌م حه‌بانه ده‌كۆڵدرێته‌وه كه داخۆ هیچ یه‌ك له‌وان ده‌بنه هۆی تێكچوونی لێدانی دڵ و هه‌راسانبوونی درێژخایه‌نی دڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.