Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:01

یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 49 دۆلار و 33 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٩ دۆلار و ٣٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ٥٠ دۆلار و ٨٦ سه‌نت و به‌ ٥٠ دۆلار و ٠٨ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٦دا به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٥ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٤٩ دۆلار و ٣٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ ٤٦ دۆلار و ٣٣ سه‌نت فرۆشرا.

سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ به‌ریتانیا كه‌ به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا ٧٠ زیاتر له‌ كۆرۆنا ده‌گوازرێته‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی كزبوونی بازاڕی ئابووی و داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر نرخی نه‌وت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.