گابرێیل هاینزه‌ی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌فه‌رمی به ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تلانتا یونایتدی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستنیشانكراو پێشكه‌شی میدیاكان كرا.
هاینزه‌ی ته‌مه‌ن چل‌ودوو ساڵ كه پێشتر له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مانچسته‌ریونایتدو ڕیال مه‌درید یاری كردووه، له ساڵی دووهه‌زاروپازده ڕووی كرده بواری ڕاهێنه‌رایه‌تی و له یه‌كه‌م ئه‌ركی ڕاهێنانی، سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌ی فیڵز سارلس فیڵدی ئه‌رژه‌نتینی گرته ئه‌ستۆ و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو.
ناوبراو وه‌ك یاریزانیش حه‌فتاوسێ یاری نێوده‌وڵه‌تی به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ئه‌نجامداوه‌و ڕۆڵێكی دیاری بینی له گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌كه بۆ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بۆ دوو جار، نازناوی ئۆڵۆمپیادی ئه‌سینای دووهه‌زاروچواریشی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها نازناوی خولی ئینگلته‌رای له‌گه‌ڵ مان یونایتد‌و نازناوی خولی ئیسپانیای له‌گه‌ڵ ڕیال مه‌درید بردۆته‌وه، هاینزه ڕایگه‌یاند كه به گوڕوتینه‌وه له چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنی ئه‌ركه نوێیه‌كه‌ی دایه له‌گه‌ڵ ئه‌تلانتا یونایتد‌و ئاشكراشی كرد كه به‌ر له‌وه‌ی بیر له تۆماركردنی ئه‌نجامی باش بۆ یانه‌كه بكه‌نه‌وه، پێویسته تیپه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی گونجاو بۆ ڕكابه‌ریه‌كان ئاماده‌بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كی به‌هێز بچنه نێو ململانێكانی خولی ئه‌مه‌ریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.