Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:55

نرخی نه‌وت دابه‌زی

یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 49 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا
oil iraq
کوردستان TV
100%

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٩ دۆلار و ٧٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت، به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ٥٢ دۆلار و ٣٢ سه‌نت و به‌ ٥٠ دۆلار و ٩١ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٦دا، به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٢،٣٧ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ ٤٩ دۆلار و ٧٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ ٤٦ دۆلار و ٧٩ سه‌نت فرۆشرا.

مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ به‌ریتانیا كه‌ به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٠ زیاتر له‌ كۆرۆنا ده‌گوازرێته‌وه‌، كاریگه‌ری بكاته‌ سه‌ر بازاڕ و داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م بكاته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.