ئه‌لێكس مۆرگان كچه یاریزانی به‌ناوبانگی جیهان و ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند كه له ساڵی نوێ‌دا، ڕیزی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی به‌جێده‌هێڵێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
مۆرگان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یانه‌ی تۆتنهام سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له ڕیزی یانه‌كه‌دا هاوكاری بوونه‌و پاڵپشتیان كردووه له نیشاندانی ئاستێكی به‌رز له یانه له‌نده‌نیه‌كه‌دا، مۆرگانی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له مانگی ئه‌یلولی ڕابردوو له یانه‌ی ئۆرلاندو برایدی ئه‌مه‌ریكیه‌وه په‌یوه‌ندی به تۆتنهام كرد‌و له كۆی پێنج یاری له ڕیزی یانه‌كه له خولی سوپه‌ری خانمان دوو گۆڵی تۆماركرد.
جێگای باسه مۆرگان دوو نازناوی جامی جیهانی خانمان و میدیالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی دووهه‌زارودوازده‌ی له‌نده‌نی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، هاوكات سه‌دوشه‌ستونۆ یاری نێوده‌وڵه‌تی به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه‌و سه‌دوحه‌وت گۆڵیشی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه تۆماركردووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.