دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی كاواساكی فرۆنتاڵ نازناوی خولی تۆپی پێی یانه‌كانی ژاپۆنی بۆ سێیه‌م جار له مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا، یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌رانی یانه‌كه له یاریگای تۆدۆرۆكی له‌گه‌ڵ هانده‌رانیان ئاهه‌نگیان گێڕا.
كاواساكی به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شتاوسێ خاڵ له سیی و چوار یاری و به جیاوازی هه‌ژده خاڵ له‌گه‌ڵ گامبا ئۆساكای نزیكترین ڕكابه‌ری، نازناوی خولی ژاپۆنی به شێوه‌ی پێشوه‌خت مسۆگه‌ركرد.
هاوكات پاڵه‌وانی خولی ژاپۆن به‌سه‌رپه‌رشتی تۆرو ئۆنیكی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی سێ ڕیكۆردی پێوانه‌یی له‌م وه‌رزه‌ی خولی ژاپۆن به‌ده‌ستهێنا، ئه‌ویش به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ و زۆرترین بردنه‌وه به بیستوشه‌ش بردنه‌وه‌و تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ كه یاریزانانی هه‌شتاوهه‌شت گۆڵیان تۆماركرد.
هه‌ر له ئاهه‌نگی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی ژاپۆن، كانگۆ ناكامورا ئه‌ستێره‌ی كاواساكی فرۆنتاڵ له ته‌مه‌نی چل ساڵی وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن ڕاگه‌یاند، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی پتر له پێنجسه‌د یاری ئه‌نجامداو سێ نازناوی خولی ژاپۆنی له‌گه‌ڵ سێ تیپی جیا به‌ده‌ستهێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.