دوای دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ساڵی دووهه‌زارو بیست، له‌ئێستادا ركابه‌ری هه‌رسێی ئه‌ستێره كریستیانۆ رۆنالدۆی پورتوگالی و رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی و لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتنی له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی دوانزه‌هه‌مین خه‌ڵاتی گلۆب سۆكه‌ر به‌رده‌وامه.
سالانه له‌دوبه‌ی ولاتی ئیمارات، رێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باشترین به‌رێوه‌ده‌چێت، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو براوه‌ی خه‌ڵاتی گلۆپ سۆكه‌ر ئاشكرا ده‌كرێت.
كه ئه‌نجومه‌نی دوبه‌ی وه‌رزشی رێكی ده‌خات به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گۆنگرێسی دوبه‌ی وه‌رزشی نێو ده‌وڵه‌تی، له‌ئێستادا هه‌رسێ ئه‌ستێره ركابه‌ری یه‌كتر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی حه‌وت رۆژ ماوه بۆ دیاریكردنی براوه‌ی خه‌ڵاتی گلۆب سۆكه‌ر، به‌ڵام له‌ئێستادا كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی له‌پێشه‌وه‌ی مێسی و لیڤاندۆڤسكیه به‌به‌ده‌ست هێنانی له‌سه‌دا چل و یه‌كی ده‌نگه‌كان، دوابه‌دوای ئه‌میش لیڤاندۆڤسكی دێت به‌به‌ده‌ست هێنانی له‌سه‌دا سی و نۆی ده‌نگه‌كان و لیۆنێل مێسیش له‌سه‌دا بیستی به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام تا رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌نگدان بۆ براوه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.