Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:26

لاتسیۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ناپۆلی تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 لەگەری سێنزەهەمی خولی ئیتالیا, یانەی لاتسیۆ بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەی ناپۆلی تۆمارکرد, لەسەرەتای یاریەکە لاتسیۆ باشتر دەرکەوت تا لەخولەکی نۆ شیرۆ ئیمبولی گۆڵی پێشکەوتنی بۆ لاتسیۆ بەدەست هێنا, گێمی یەکەم بەگۆلێک لاتسیۆ لەپێشەوەبوو.

 لەگێمی دووەم هەوڵەکانی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر بەردەوامبوو, لەخولەکی پەنجاو شەش لویس ئەلبیرتۆ گۆڵی دووەمی بۆ لاتسیۆ بەدەست هێنا, بەمجۆرە یاریەکە تا کۆتایی بەسەرکەوتنی یانەی لاتسیۆ بەکۆتا هات.
 بەم ئەنجامەش کۆی خاڵەکانی لاتسیۆ بووە بیستو یەک خاڵ و لەخانەی هەشتەمە, لەبەرامبەردا ناپۆلی بیستو دوو خالی هەیە و لەخانەی شەشەمە.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.