Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:20

مانچستەر یونایتد گۆڵبارانی لیدز یونایتدی کرد

کوردستان TV
100%

هەر لەرکابەریەکانی خولی ئینگلیزی , یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر یاریگای ئۆلد ترافۆلد گۆڵبارانی یانەی لیدز یونایتدی کرد، شەیتانە سوورەکان بەشەش گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ براوەبوون.

 سکۆت مەکتۆمینا لەخولەکی دووەم توانی مان یونایتد پێش بخات، خولەکێک دوای ئەم گۆڵە سکۆت مەکتۆمینا گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکردو لیدز یونایتدی تووشی شۆک کرد.

 گوشارەکانی مان یونایتد بەردەوامبوو تا لەخولەکی بیست برۆنۆ فێرناندیز گۆلی سێیەم و دڵنیایی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
 کورانی سۆلسکایەر چاویان لەگۆڵی زیاتر بوو، لەخولەکی سی و حەوت ڤیکتۆر لیندیلۆڤ چانسی خۆی تاقیکردەوەو گۆلی چوارەمی بەدەست هێنا.

 لەبەرامبەردا لەخولەکی چلو دوو لیام کوپەر گۆلێکی تۆمارکردو جیاوازی گۆڵەکانی کەم کردەوە، گێمی یەکەم مان یونایتد بەچوار گۆل بەرامبەر بەگۆلێک لەپێشەوەبوو.

لەگێمی دووەم شەیتانە سوورەکان توانیان لەخولەکی شەست و شەش لەرێی یاریزان دانیل جیمس گۆلی پێنجەم تۆمار بكه‌ن، چوار خولەک دواتر شەیتانە سوورەکان لێدانی سزایان بەدەست هێنا، برۆنۆ فێرناندیز لێدانەکەی جێبەجێکردو توانی دووەم گۆڵی خۆی لەیاریەکە و گۆڵی شەشەمی مان یونایتد تۆمار بکات.
 دوابەدوای ئەم گۆڵە لەخولەکی حەفتاو سێ لیدز یونایتد بەواژووی ستیوارت دالاس گۆلی دووەمی بۆ لیدز تۆمارکرد.
بەمجۆرە یاریەکە تا کۆتایی بەشەش گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ لەبەرژەوەندی مان یونایتد تەواوبوو.
 بەمەش کۆی خاڵەکانی مان یونایتد بووە بیستو شەش خاڵ و لەخانەی سێیەم دێت و بەجیاوازی گۆڵ لەپێش ئیڤرتۆنه‌.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.