Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:16

ڕیاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئیبار تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


لەمیانی یاریەکانی گەری چوارەدەهەمی خولی ئیسپانیا یانەی ئیبار لەسەر یاریگای خۆی بەگۆلێک بەرامبەر بەسێ گۆڵ بەیانەی ریال مەدرید دۆرا.

 هەر لەدەستپێکی یاریەکە، دوای تێپەربوونی شەش خولەک کەریم بنزیما گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکرد.
 هێرشەکانی ریال مەدرید بەردەوامبوو تا لەخولەکی سێنزە لۆکا مۆدریچ گۆڵی دووەمی بۆ ریال مەرید بەدەست هێنا, لەبەرامبەردا یاریزانانی ئیبار ریزەکانی خۆیان رێکخستەوە بۆ گۆرینی ئەنجامی یاریەکە, لەخولەکی بیست و هەشت ئەنریکی گارسیا گۆلێکی تۆمارکردو جیاوازی گۆڵەکانی کەم کردەوە, گێمی یەکەم بەگۆلێک بەرامبەر بەدوو گۆڵ ریال مەدریدی میوان لەپێشەوەبوو.

 لەگێمی دووەم هەردوولا چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر, بەڵام هەولەکان تا کۆتا خولەک بێ ئاکام بوو, بەر لەفیکەی کۆتایی لۆکاس فاسکێز توانی گۆڵی سێیەم بۆ ریال مەدرید تۆماربکات.
 بەمجۆرە یاریەکە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێک لەبەرژەوەندی یانەی شاهانە تەواو بوو, بەم بردنەوەیە ریال مەدرید لەخانەی دووەمی ریزبەندی دێت بەبیست ۆ نۆ خاڵ.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.