ھەڤاڵی بەڕێز شێرزاد محەمەد ئامێدی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، کەسایەتی تێکۆشەر خوالێخۆشبوو (محەمەد عەلی ئامێدی)ی باوکی بەڕێزتانمان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم كەسوكار و خزم و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.