Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:24

ئارسناڵ و ساوسهامپتۆن یەکسان بوون

کوردستان TV
100%


لە هەفتەی سێزدەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ بە گۆڵێك لەگەڵ یانەی ساوسهامپتۆنی میوانی یەكسان بوو.
 یاریزانانی ساوسهامپتۆن لە گۆڵ تۆماركردن دەستپێشخەربوون و لە خولەكی هەژدەدا یاریزان سیۆ والكۆت گۆڵێكی بۆ تیپی میوان تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو.
 لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاودووشدا، هێرشبەری گابۆنی پیێر ئیمریك ئۆبامیانگ گۆڵی بەرامبەری ئارسناڵی بەدەستهێناو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە،.
بەم ئەنجامەش ئارسناڵ درێژەی بە ئەنجامە خراپەكانی داو لە شەشەم یاری لەسەریەكی پرێمەرلیگ نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بێنێ‌ و كۆی خاڵەكانی لە پلەی پازدەمی ڕیزبەندی یانەكان گەیاندە چواردە خاڵ.
 ساوسهامپتۆنیش لە پلەی چوارەمەوە سەركەوت بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندو كۆی خاڵەكانی بۆ بیستوچوار خاڵ بەرزكردەوە.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.