Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:37

لیڤه‌رپول سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تۆتنهام تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانەی لیڤەرپول پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی ئینگلتەرا، سەركەوتنێكی گرنگی لە یاری لوتكەی هەفتەی سێزدەمی خولەكە بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی تۆتنهامی میوانی بردەوە.
 یاریزانانی هەردوو تیپ بە شێوەیەكی بەهێز دەستیان بە ڕووبەڕوو بوونەوەكە كردو لە خولەكی بیستوشەشدا، محەمەد سەڵاحی میسری گۆڵێكی بۆ ڕێدز تۆماركرد، پاشان هیونگ مین سۆنی كۆری گۆڵی بەرامبەری تۆتنهامی لە خولەكی سیی و سێ‌ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی لە گێمی یەكەم یەكسان كردەوە.
 لە گێمی دووەمیش گوڕوتینی یاریزانانی هەردوو تیپ درێژەی هەبوو، تا لە دوا ساتەكانی یاریدا، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی بەڕازیلی گۆڵی دووەم و بردنەوەی ڕێدزی تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش لیڤەرپول سەركەوت بۆ پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكان و كۆی خاڵەكانی گەیاندە بیستوهەشت خاڵ، تۆتنهامیش بە بیستوپێنج خاڵ بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەند دابەزی .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.