Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:27

بارسێلۆنا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ریال سۆسیداد تۆمارکرد

کوردستان TV
100%

لە یاریەكی پێشخراوی هەفتەی نۆزدەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە یانەی ڕیال سۆسیدادی میوانی بردەوە.
 سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی بارسا لە هێرش و فشارەكانیان دەستپێشخەربوون، بەڵام یاریزانانی سۆسیداد لە یەكەم نزیك كەوتنەوەیان لە گۆڵی بارسێلۆناو لە خولەكی بیستوهەشتدا، ویلیان خۆسێی بەڕازیلی دەرفەتێكی قۆستەوەو گۆڵێكی بۆ میوانەكان تۆماركرد.
 لەبەرامبەریشدا، وەڵامی تیپە كاتالۆنیەكە زۆر خێرابوو و دوای تەنها سێ‌ خولەك، جۆردی ئەلبا گۆڵی بەرامبەری تیپی میوانداری بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە كە ئەمەش یەكەم گۆڵی بەرگریكارەكە بوو لە ڕكابەریەكانی ئەم وەرزەدا، پاشان فرینكی دی یۆنگی هۆڵەندی گۆڵی دووەمی بارسێلۆنای لە خولەكی چلوچوار تۆماركردو تیپەكەی لە گێمی یەكەم پێشخست.
 لە گێمی دووەمیش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی، بەم بردنەوەش بارسێلۆنا كە دوو یاری دواخراوی ماوە، سەركەوت بۆ پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی یانەكان و كۆی خاڵەكانی گەیاندە بیست خاڵ، سۆسیدادیش پێشەنگی ڕیزبەندی جێهێشت و بە بیستوشەش خاڵ بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەند دابەزی .
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.