Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:39

یۆڤنتۆس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر جەنەوا تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 لەمیانی یاریەکانی گەری یانزەهەمی خولی ئیتالیا, یانەی یۆڤنتۆس بووە میوانی یانەی جەنەوا، یاریەکە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێک بەسەرکەوتنی یانەی یۆڤنتۆس بەکۆتاهات.
 لەگێمی یەکەم هەردوولا چەندین جار چانسی خۆیان تاقیکردەوە, بەڵام هەولەکانیان بێ ئاکام بوو, گێمی یەکەم هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسان بوون ، لەگێمی دووەم یۆڤنتۆس باشتربوو تا لەخولەکی پەنجاو حەوت پاولۆ دیبالا گۆلی پێشکەوتنی تۆمارکرد.

لەبەرامبەردا جەنەوای میواندار چوار خولەک دوای ئەم گۆڵە بەواژووی  ستیڤانۆ ستیۆراو گۆلی بەرامبەر بوونەوەی بەدەست هێنایەوە, گوشارەکانی یۆڤنتۆس بۆ سەر گۆلی میواندار بەردەوامبوو, لەخولەک حەفتاو هەشت خانمە پیرەکە لێدانی سزای بەدەست هێنا, کریستیانۆ رۆناڵدۆ لێدانەکەی جێبەجێکردو یانەکەی کردە خاوەن گۆلی دووەم و پێشکەوتن.

 یۆڤنتۆس چاوی لەگۆلی زیاتربوو, خولەکێک بەر لەبەکۆتاهاتنی یاریەکە خانمە پیرەکە جارێکی دیکە لێدانی سزای بەدەست هێنا, کریستیانۆ لێدانەکەی جێبەجێکردو یانەکەی کردە خاوەن گۆڵی سێیەم, بەمجۆرە یاریەکە بەسێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێک بەسەرکەوتنی یانەی یۆڤنتۆس بەکۆتاهات.

 بەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی یۆڤنتۆس بووە بیست و سێی خاڵ و لەخانەی سێیەمی ریزبەندی دێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.