Erbil 5°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 07:40

‌‌ئه‌مه‌ریکا.. نزیکه‌ی سێ ملیۆن هاووڵاتی به‌ ڤاکسینی کۆرۆنا‌ ده‌کوترێن

کوردستان TV
100%

سبه‌ی دووشه‌ممه نزیكه‌ی سێ ملیۆن هاووڵاتی له‌‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا‌ ده‌كوترێن.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری جه‌نه‌راڵ گۆستاو په‌رنا به‌رپرسی كۆمیته‌ی تایبه‌تی كۆرۆنا رایگه‌یاند،: سبه‌ی دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م قۆناغی كۆتان به‌ ڤاكسینی كۆرۆنای به‌رهه‌می كۆمپانیاكانیی فایزه‌ر و بایۆنتێك ، له‌ چه‌ندین ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێده‌كات.‌

گوتیشی، له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا،‌ دووملیۆن و 900 هه‌زار كه‌س له‌ كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌روه‌ها كه‌سانی به‌ساڵاچوو كه‌ زۆرترین مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كه‌یان له‌سه‌ره،‌ به‌ ڤاكسینه‌كه‌ ده‌كوترێن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ سه‌ره‌ڕای ئاماده‌كاریی باش بۆ دابه‌شكردن و كوتانی 330 ملیۆن هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی، چاوه‌ڕی ده‌كه‌ن كه‌ له‌ رووی لۆجستییه‌وه‌ تووشی گرفت ببنه‌وه‌.

یه‌ك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی  ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ و بایۆنتێك‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر پێكوتانی هاووڵاتییه‌كانی ده‌ربڕیوه،‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ 70 پله‌ی ژێر سفریدا هه‌ڵبگیرێت .

له‌و باره‌یه‌وه‌ جه‌نه‌راڵ گۆستاو گوتی،  به‌م هۆیه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تی كوتانی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان له‌ ئه‌مه‌ریكا، كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بێت و گرفتی زۆر دێته‌ به‌رده‌ممان، رۆژی شه‌مه‌ دامه‌زراوه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكا ناسراو به‌ ئێف دی ئه‌ی به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنای به‌رهه‌می هاوبه‌شی هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و بایۆنتێكی ده‌ركرد.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.