لە گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكان ، یانەی ئینتەرمیلان میوانداری یانەی شاختار دۆنێتسیكی ئۆكراینی كرد، لە ئەنجامدا، هەردوو یانە بێ گۆڵ یەكسان بوون،.
سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی هەردوو تیپ بە تایبەتی یاریزانانی ئینتەر چەندین جار بەختی خۆیان لە گۆڵی یەكتر تاقیكردەوە، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ سوود بوو، لە ڕیزی نیراتزۆری هەریەك لە لوكاكو و لاوتارۆ و ئەلێكسیس سانچێز كۆمەڵێ دەرفەتی ئاسانیان لەدەستدا، لەو لاشەوە كاردۆسۆ و تایسۆن و سۆلۆمۆن نەیانتوانی بەربەستی گۆڵی ئینتەر ببڕن و سەرەنجام هەردوو یانە بێ گۆڵ بەرامبەر بوون.
بەم ئەنجامەش كۆی خاڵەكانی شاختار لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گڕوپی دووەم بۆ هەشت خاڵ بەرزبووەوەو گەیشتە قۆناغی سیی و دووی یۆرۆپالیگ.
ئینتەرمیلانیش بە شەش خاڵ لە دوایین خانەی ڕیزبەندی گڕوپەكە مایەوەو ماڵئاوایی لە چامپیۆنس لیگ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.