ھەڤاڵی بەڕێز دڵشاد حەسەن نەجار
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حاجی سەبریە)ی دایکی بەڕێزتان و ھاوژینی شەھید (حەسەن نەجار)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و سەرجەم خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی دایکی كۆچكردوویشتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.