Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 03:36

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی عه‌مید زیاد ئه‌حمه‌د ناودارۆکه‌یی ده‌کات

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌مید زیاد ئه‌حمه‌د ناودارۆكه‌یی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: 

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌مید زیاد ئه‌حمه‌د ناودارۆكه‌یی

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی عه‌مید (زیاد ئه‌حمه‌د ناودارۆكه‌یی) یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌یی ژینگه‌مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و فه‌رمانده‌یی ژینگه‌ و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كتان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێت و گیانی كاكه‌ زیاد ئه‌حمه‌د به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

1ـی12ـی2020

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.