له په‌یامێكدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو تاریق مه‌ولود ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه
به‌ناوی یه‌زدانی مه‌زن و دلۆڤان
خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو تاریق مه‌ولود،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی بوێر و كوردپه‌روه‌ر، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئهیلوول و گوڵان(سه‌عدی مه‌ولود)ناسراو به(تاریق مه‌ولود)مان پێگه‌یشت.
كاك تاریق مه‌ولود و بنه‌ماڵه‌كه‌تان له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا، دڵسۆز و به ئه‌مه‌ك و بوێر بوونه، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی به‌ڕێزتان و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كتان ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین ئۆقره‌یی و ئارامی به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكه تاریق مه‌ولود به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
29ـی11ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.