سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بەردەستدەبێت و لەلایەن كۆمپانیای وەبەرهێنەرەوە رادەست دەكرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هەفتەی دواتر، ڤاكسینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بەردەستدەبێت و لەلایەن كۆمپانیای وەبەرهێنەرەوە رادەست دەكرێت.
دۆناڵد ترەمپ گوتیشى: یەکەم کەس ڤاکسینەکە وەردەگرن ئەو کەسانە دەبن کە لە پێشەوە و هێڵى مەترسیدا کاردەکەن و ئەو کەسانەیش کە لە کەرتى تەندروستى کاردەکەن و ئەو کەسانەیش کە تەمەنیان زۆرە و بەتەمەنن.
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەمەریکا وەک یەکەم وڵات بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆناى راگەیاند، رێژەى سەرکەوتنەکەى زیاتره (%90).
لەو چوارچێوەیەشدا مایك رایان، گەورە پسپۆڕی فریاگوزاری لە رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رایگەیاند: ڤاكسینی كۆرۆنا رێگەدەدات ژیان ئاسایی بێتهوه و له ساڵی داهاتووش كۆنترۆڵی دۆخی تەندروستی دهكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.