دینا، خانمه گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی، به‌ناوی (لێده‌ن مۆسیقا).
ڕۆژی دووشه‌ممه 23/11/2020 ئاوازدانه‌ری كورد (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) نوێترین گۆرانی دینای له چانێڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی یوتیوب بڵاوكرده‌وه، (لێده‌ن مۆسیقا) كه نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی دینایهو تێیدا به جلی بوكێنییه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئاوازه‌كه‌ی هی هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌ب (فه‌رید ئه‌تره‌ش)ه و سه‌رمه‌ند تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌ته‌وه، كاری دابه‌شكردن به‌هاوبه‌شی ئالان و سه‌رمه‌ند كراوه، هه‌روه‌ها یوسف له‌شكری كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌م ڤیدیۆ كلیپه ئه‌نجامداوه .
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه، هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاره هونه‌رییه‌كانی بۆ ده‌كات، كلیپه‌كانیشی بینه‌رێكی زۆریان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.