بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو میرزا رەفیق
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان و، ھەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، کەسایەتی تێکۆشەر و دیاری دەڤەری سلێمانی خوالێخۆشبوو (میرزا رەفیق)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم كەسوكار و خزم و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.